وەزیری ئابووریی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی دەڵێ قەرزی بەجێماوی دەوڵەتی دەیەم به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێستادا لە ٥٠٠ هەزار میلیارد تمەن تێپەڕیوه.
پێشتر بڕی قەرزه‌کانی دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد ٣٨٠ هەزار میلیارد تمەن ڕاگەیەندرابوو.
عەلی تەیب نیا، وه‌زیری ئابووریی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م لە سێهەمین كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی گشتیی بانكەکانی که‌رتی تایبەت‌و دەوڵەتییەكان‌دا دوایین ڕەقەمی قەرزی دەوڵەتی پێشووی ئاشکرا کرد‌و گۆتی ئه‌و قه‌رزانه زیاتر لە ٥٠٠ هەزار میلیارد تمەنن. ئەم قەرزە بە ئەندازەی نیوەی نەغدینەی گشتیی هه‌موو ئێرانە كە بە پێی دوایین ئامار لە نزیك بە ١٠٠٠ هەزار میلیارد تمەن وەستاوە.
ناوبراو دەڵێ گەورەترین گیروگرفت كە هەر ئێستا بەرۆكی ده‌وڵه‌ت‌و کۆمه‌ڵگای گرتوه گیروگرفتی ماڵییە كە زۆرتر لە دوو شوێنی وەك بوودجەو وامەكانی بانك‌دا خۆی ده‌رده‌خا. بانكەكان ناتوانن پێویستیی ماڵیی خەڵك دابین بكەن‌و وەڵامدەری داواكانی خەڵك بن. لایەنی دیكەی گیروگرفتی ماڵیش نرخی بەرزی سوودی ئەسپاردەو ئاسانكارییەكانی بانكە كە پێوەندیی چڕ‌وپڕیان پێكەوە هەیە.
وەزیری ئابووریی و دارایی له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به بارگرانیی قه‌رزه‌کانی ده‌وڵه‌تی پێشوو به سه‌ر ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی‌دا کرد‌و گوتی قەرزی ٥٠٠ هەزار میلیارد تمەنیی دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد‌و كۆی ئەم دوو هۆكارە، بارودۆخی تایبەتیان لە بازاڕە ماڵییەكانی ئێران‌دا پێك هێناوە.