کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و چالاکی شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٥ی بانەمەڕی ۱٤۰۱ی هەتاوی، جەلال ڕەنجبەری یەکێک لە کەسە چالاک و دڵسۆزەکانی شاری بانە کۆچی دوایی کرد. جەلال سەرەتای شؤڕش لە بانە بوو بە پێشمەرگە و بەشداریی لە شەڕی ناو شاری سنە دژ بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کردوە. دواتر لە بەر چالاکیەکانی ساڵی ٦٣ و دواتر ساڵی ٦٣ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر دەکرێ و پاش ماوەیەک زیندان ئازاد دەکرێ. جەلال ڕەنجبەری جیا لە چالاکیە تەبلیغیەکانی لەو شارە بەرپرسی یەکیەتی نانەواخانەکانی ئەو شارە بوو و کەسێکی دڵسۆز و جێگای ڕێز و خۆشەویستی خەڵک بوو.
ناوەندی ڕاگەیانی حیزب بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی جەلال ڕەنجبەری دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.