لە پارێزگای ورمێ ٦ هەزار کرێکار بێکارن و سەتا ٥٠ی بەشەکانی بەرهەمهێنان داخراون.
عەلی سەحرانەوەرد سکرتێری شورای هاوئاهەنگیی کاری پارێزگای ورمێ لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بەوەی کە لە ساڵی ٩٩ تا ئێستا ٥ هەزار و ٩٠٠ کرێکار لەو پارێزگایە دەرکراون و وەبەر یاسای بیمەی بێکاری نەکەوتوون ئاشکرای کرد، بە زۆر بوونی زیاتر لە سەتا ٥٧ی مووچەی کرێکاران لەم ساڵدا بەشێک لە خاوەنکارەکانی ئەو پارێزگایە هاوکارییان لەگەڵ بەشێک لە کارمەندان پچڕاندووە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەیکە بە پێی ئامارەکان ٣٨٦ هەزار کرێکار لەو پارێزگایە چالاکن، لەو ژمارە کرێکارە ٢٢٠هەزار کەس بیمەی ناچاریان هەیە ، ٤٥ هەزار کەس کرێکاری بیناسازی خاوەنی بیمە و ٨٦ هەزار کرێکاری بەشەکانی بەرهەمهێنانن.
بەپێی ئەوەی کە یەک لەسەر سێی دانیشتووانی پارێزگای ورمێ لە بنەماڵەی کرێکاری و لانیکەم مووچەخۆر پێک دێ، لە ئێستادا ٣٥ شارۆچکەی پیشەسازی لەو پارێزگایە هەیە کە سەتا ٥٠ی بەشەکانی بەرهەمهێنانی ئەو شارۆچکە پیشەییانە داخراون.
بەپێی ئامارەکان زیاتر لە ٢٠٠هەزار بێکار لە پارێزگای ورمێ دەستنیشان کراون و لە سەتا ٧٠ی لاوانی ئەو پارێزگایە بێکارن و ڕیژەی بێکاریی زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە بڵاو کراوەتەوە.