لە ڕەوتی کاولکاریی سیستەماتیکی ژینگەی کوردستان لەلایەن کەسانی هەڵپەرەست و مۆرەی رێژیمەوە ، بڕین و کاولکردنی دارستانەکانی “ولەگەورەی” ئاوایی “کانی سانان” سەر بە شاری مەریوان پەرەی سەندووە .
ڕێژیمی ئێران لە ڕەوتی کاولکاری و تێکدانی ژینگە و ئێکۆسیستمی کوردستان، لە ڕێگەی مۆرە و بەکرێگیراوانی خۆیەوە بەردەوامە لە تێکدانی ژینگەی مەریوان و زیانێکی زۆر بە دارستان، لێرەوار و تەنانەت شوێنە مێژوویەکانی ئەم شارە گەیاندووە.
لەم پێوەندییەدا ژینگەپارێزانی شاری مەریوان کە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسە هەڵپەرەستانە دەستیان داوەتە بڕینی دار “بەڕوو”ەکانی دەوروبەری ولەگەورە .
شایانی باسە کە ئەم ناوچە شوێنێکی مێژووییەو مێژوویەکەی بۆ هەزارەی یەکی “پێش زایین” دەگەڕێتەوە و هەروەها ئەم شوێنە لە لایەن رێکخراوی شوێنە مێژوویەکانی ئێرانەوە وەکوو شوێنێکی مێژوویی تۆمار کراوە.