ئەنجومەنی سەزی چیا کۆبوونەوەیەکی فێرکاری لە سەر بەڕێوەچوونی پۆلی فێركاری لە سەر بابەتی” گرنگی و پێویستیی تهوهری ژینگەپارێزی
لە درووست بوونی پهرهسهندن و گەشهی
بهردهوامی وڵاتان” بەڕێوەبرد.
کۆبوونەوەکە بە شی کردنەوە و لێکدانەوەی هۆکارەکانی درووست بوونی پرسی ژینگە لە تەوەری ناوبراو لە لایەن دوکتۆر محەممەد مەحموودی بەرپرسی کومیتەی فێرکاری ئەنجومەنی سەوزی چیا لە دەفتەری ئەنجومەن بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێوە چوو.
لەم کۆڕەدا دەستێوەردان و کاریگەرییەکانی سەر ژینگە بە هۆی پیشهسازی بوونەوە و جووڵەی مرۆڤ و بەرنامەکانی وڵاتان بۆ
گەشە و پێشکەوتن لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەرباس خرا و جەخت لە سەر پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکان و گونجاندنی ڕێکار و
جددییەت و هەنگاوی ئەرێنی بۆ گەشەی بەردەوامی وڵاتان کرا.