هێزەکانی رێژیم هێرشیانکردە سەر ماڵی دوو ئەندامی یەکیەتی مامۆستایان لە شاری تاران.
هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم ئەمڕۆ بەیانی رێکەوتی ١٠ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ ی هەتاوی بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی دوو مامۆستای دانیشتووی تاران بە ناوەکانی “محەممەد حەبیبی” وتەبێژی یەکیەتی مامۆستایانی پیشەیی ئێران و “رسول بوداقی” خەڵکی لۆڕستان و ئەندامی ئەم رێکخراوە پیشەییە و دەستیان کردووە بە پشکنینی ماڵەکەیان و توندوتیژییان بە کار هێناوە بەرانبەر ژن و منداڵی ئەو دوو مامۆستایە.
ئەم هێرشە لە بەرەبەری بانگەوازی پێشووی مامۆستایان بووە بۆ گردبوونەوە ناڕەزایەتی لە ڕۆژی یەکشەمە رێکەوتی ١١ی بانەمەڕ و هەروەها هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم لە کاتی پشکنینی ماڵی ئەم دوو مامۆستایەدا هێندێک کەرەستەی کەسییان وەک گوشی و لب تاب لە گەڵ خۆیان بردووە .
جێگای ئاماژەیە کە محەممەد حەبیبی وتەبێژی یەکیەتی مامۆستایان ئێستا لە بەندیخانەی ڕێژیمدایە.