سمكۆ خێلقەتی زیندانیی سیاسیی کورد که پێشتر خوێندنی له ڕشتەی میتالۆژیی لە زانكۆی سەنعەتی شەریف تەواو كردبوو، بۆ بەندیخانەی تەبەس دوور خراوەتەوەو مادەی ١٣٤ “كۆی حوكمەكان” لەسەر ناوبراو جێبەجێ ناكرێ.
سمكۆ خێلقەتی، كارناسی باڵای ڕشتەی میتالۆژیی زانكۆی سەنعەتی شەریفو لە كارمەندانی پێشووی ناوهندی ئهتومیی ئاوی قورسی ئەڕاك كە حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بهسهردا سهپاوه، ماوهی ٧ ساڵه له زیندانه جۆراوجۆرهکانی ئێران له دوورخراوهییدا ئهملاو ئهولای پێدهکهن.
ناوبراو ساڵی ١٣٨٨ لە شاری ئەڕاك دەسبەسەرو ماوەیەك لە زیندانی ئینفرادیی ئیدارەی ئیتلاعات لە ژێر ئازارو ئەشكەنجەدا بوو. خێلقەتی لە ژێر ئەشكەنجەدا ناچاریان كردبوو لە وتووێژێكدا دان بە ئاشتیخوازانهبوونی ناوهندی ئاوی قورسی ئەڕاكدا بێنێو بڵێ که ئهو تێکنۆلۆژییه زیاتر بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بەكار دەهێنرێ. ئهم فیلمه دێکۆمێنتارییه لە ژێر ناوی “زەمەنێك بۆ خیانەت” لە كاناڵی تلویزیۆنیی پرێس تی وی و هەروەها بەرنامەی “دەریچە” لە كاناڵی موستەنەد بڵاو كرایەوە.
خێلقەتی پاشان بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران گوازرایهوهو پاش ماوەیەك لە بەندەكانی ٢٤٠ و ٢٠٩ لە ژێر لێكۆڵینەوە دابوو، تەنانەت هەڕەشەی ئێعدام كردنیشیان لێ كردبوو.
ناوبراو لە ساڵی ٨٩ لە لقی ١٥ دادگای شۆڕش بە سەرۆكایەتیی قازی سەلەواتی بە تاوانی هاوكاریی كردنی حیزبی دێموكراتو پێدانی زانیاریی بەرنامە ئهتومییهکانی ئێران بە وڵاتانی بێگانە حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیریو ٥ ساڵی دیكە لە دوورخراوەیی لە زیندانی تەبەسی بهسهردا سهپا.
شایانی باسه سمكۆ خێلقەتی لە ساڵی٨٩تا ٩٤ لە زیندانەكانی ڕەجایی شاری كەرەج و بەندە جۆراوجۆرەكانی ئێڤین لە هاتوچۆدا بوو.