عەلی خامنەیی ڕیبەری ڕێژیمی ئێران، دیسان جەختی لە سەر پشتیوانیی خۆی لە گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە کرد.
ڕۆژی هەینی ٩ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، لە ڕێوڕەسمێکی حکومەتیدا بە نێوی ڕۆژی “قودس” جەختی لە سەر پشتگیری و پشتیوانیی خۆی لە گرووپ و میلیشیاکانی ناوچەکە کردەوە و وتی: ئەمریکا لە ئەفغانستان، ئێران و لە بەرانبەر هێزەکانی ئاسیادا شکستی خواردووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانید بە هێرشکردن بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بۆ دروستکردنی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، ڕێککەوتن لەگەڵ نۆروێژ و هەر چەشنە پێوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل و بە پێداهەڵکوتن بە میلیشا چەکدارەکانی سەر بەو ڕێژیمە، گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکەی بە “کیانی بەرگری” ناوبرد.