هەوڵەكان بۆ بەئیسلامیكردنی زیاتری نیزامی ئامووزیشیی ئێران درێژەی هەیە.
بهپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی نێوخۆی ئێران ڕشتەی نیگارکێشێو پهیکهرهسازی لە بەرنامەی خوێندنی هونەرستانهکانی هونەرە جوانەكان ههڵدهگیرێو ڕشتەیەكی نوێ بە ناوی “فۆتۆگرافیك” له پێكەوە بەستنەوەی گرافیكو وێنەگری له جێی دادهنرێ.
ئهو گۆڕانکارییانه له حاڵێک دایه که ساڵی ڕابردووش وانەی هونەر لە هێندێك لە پۆلەكانی خوێندن ههڵگیرا، ئهویش لە حاڵێكدا كە هەزارو ٢٠٠ فێرخوازی بواری نیگارکێشی لە هونەرستانەكانی سەراسەری ئێراندا دهخوێننو، ئەم گۆڕانكارییانە، نیگەرانی و ناڕەزایەتیی كۆمەڵگەی هونەریو ئەنجومەنی هونەرمەندانی شیوهکاریی لێكەوتۆتەوە.
هاوینی ساڵی ١٣٨٦ عەلی خامنەیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامی، لە بارەی نیزامی پهرەردەو بارهێنانی ئێران گوتی پەروەردەو بارهێنانی ئێستای ئێران، بەرهەمی بیرو هزرو بەرنامەو فەلسەفەكانی كۆماری ئیسلامی نییە.
بەم جۆرەو بە پێی ئەم قسانە، دەردەكەوێ كە ڕێگری كردن لە خوێندن لە لقەكانی نیگاركێشی، پەیكەرهسازیو تەنانەت زانستە مرۆییەكان دەتوانێ نیشانەی هەوڵی كاربەدەستان بۆ بە ئیسلامیكردنی هەرچی زیاتری قوتابخانەكانو سەپاندنی بنەمای ئیدئۆلۆژیك لە نێو قوتابیاندا بێ.