سکرتێری گشتیی ئاژانسی نیونەتەوەیی وزەی ناوکیی وتی: بەردەوام لەهەوڵداین بۆ ئەوەی تاران لەبارەی ٣سایتی دامەزراوەی ناوکیی گوماناوی وڵام بداتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕافائێل گڕووسی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ “ئاسۆشەیتێد پرێس” ڕایگەیاند کە، ئاژانس بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ڕوونکردنەوەی وڵامی تاران لە بارەی ئەو پرسیارانەی پێوەندیدار بە دۆزینەوە شوێنی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ٣سایتی ڕێژیمی ئێران و تاران دەبێ لەو بارەوە وڵامی ئاژانس بداتەوە و ئێمە هەروەها چاوەڕێین کە تاران ڕوونکردنەوە لەسەر ٣سایتی گوماناوی بدات.