بەرپرسی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی ئاردی ئێران دەڵێ: نرخی ئارد بۆ بەرهەمهێنەران و خاوەن نانەوازانەکان ٥ هیندە گران بووە.
محەممەد ڕەزا مورتەزەوی، بەرپرسی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی ئاردی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە وتووێژ لەگەڵ کانالە نیو خۆییەکانی ئیران، سەرەڕای ئامژە بە بەرزبوونەوەی ٥ی هێندەیی نرخی ئارد وتی: نرخی هەر کیلۆیەک ئارد بۆ کارخانەکان لە ٢هەزار و ٥٠٠ تمەنەوە بەرز بووەتەوە بۆ ١٢هەزار تمەن و ئەوە قەیرانێکی گەورەی ئابوورییە لە ئێران.
تجارەت نیووز، لەمبارەوە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە بە پێچەوانەی نرخی کڕێنی گەنم لە بەرهەمهینەران لە ساڵێ ڕابردوودا، نرخی کڕینی ئارد لە یەکەمین مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە سەتا ٥٧ بەرزبووەتەوە.