٤٠٠ میلیۆن پۆندی ڕێژیمی ئێران کە وڵاتی بریتانیا بۆ ئازادکردنی دوو هاوڵاتیی ئێرانیی_بریتانیایی ڕەوانەی ئێرانی کردبوو لە وڵاتی عومان دەستی بەسەردا گیراوە کراوە.
ڕۆژنامەی “گاردیەن”ی بریتانیا، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئەو ٤٠٠ میلیۆن پۆندە کە رێژیمی ئێران پێداگریی دەکرد بۆ ئازادکردنی بەندکراوانی ئێرانیی_ بریتانیایی لە وڵاتی بڕیتانیای وەربگرێ پاش ڕەوانەکردنی پارەکە لەلایەن ئەو وڵاتەوە لە وڵاتی عومان دەستی بەسەردا گیراوە و بلۆکە کراوە.
هەروەها ئەو ڕۆژنامەیە جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە تەنیا یەک میلیۆن پۆند لەو پارەیە ڕەوانەی ئێران کراوە.
هەرلەم پێوەندییەدا وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی ڕێژیم وتی: پارە بلۆکە کراوەکانمان لە بریتانیا ئازاد کراوە بەڵام لە وڵاتی عومان دووبارە بلۆکە کراوە و تائێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتوەتە ئێران.