نوێنەرانی کۆماریخوازی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوایان لە جەو بایدن کرد کە کۆتایی بە وتووێژە نهێنییەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بهێنێ.
نوێنەرانی کۆماریخوازی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ کۆشکی سپی داوایان لە دەوڵەتی جەو بایدن کرد وتوێژە نهێنییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕابگرێ و سەبارەت بەو بابەتانەی لەو وتووێژانەدا هاتوونە بەر باس بۆ خەڵکی ئەمریکا ڕوونکردنەوە بدەن.
نووسەرانی ئەو نامەیە داوایان لە بایدن کرد کە پێش ڕێککەوتن یان شکستی وتووێژەکانی ڤییەن، دەبێ بە زووترین کات لە بەرامبەر کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرە سەبارت بە وتووێژی نهێنی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕوونکردنەوە بدا کە چ جێگرەوەیەک بۆ بەرجام هەیە و چۆن لەگەڵ شەپۆلی بەربڵاوی هەڕەشەکانی ڕیژیمی ئێران وەک بەرنامەی ناوکیی و درۆنیی کۆماری ئیسلامی و بە بارمتەگرتنی شارۆمەندانی ئەمریکایی لەلایەن ئەو ڕێژیمەوە هەڵسوکەوت دەکا.