ویستی گەنجانی ئێران بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش سەتا ٣٦ دابەزیوە و زیاتر لە سەتا ٤٥ی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەو وڵاتە ناسەرکەوتوون.
هەواڵدەریی ئیرنا کە سەر بە ڕێژیمی ئێرانە لە ڕاپۆرتێکدا بە بڵاوکرندەوەی ئامارێک ڕایگەیاند کە زیاتر لە سەتا ٤٥ لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێران ناسەرکەوتوون و بۆ ڕێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە هاوینی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئاماژەی بە تۆمارکردنی ١٣٤ هەزار و ٢٠٨ بابەت کرد و وتی ئەو ڕێژەیە بە نیسبەت ڕێژەی تۆمارکراو لە نێوان ساڵەکانی ١٣٩٠ تا ١٣٩٩ی هەتاوی سەتا ٣٦ دابەزیوە و سەتا ٤٥ی ژیانە هاوبەشەکانیش ناسەرکەوتوو دەبن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە هەر سێ ژیانی هاوبەش لە ساڵی ١٤٠٠ یەک ژیانی هاوبەش تووشی تەڵاق بوون و هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە سەتا ٨٠ی ئەو لێک جودابوونەوانە بە شێوەی ڕێککەوتن لە نێوان دوو کەسەکەدا تۆمار کراون.