تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رێژیم لە بەلووچستان بوو بە هۆی کوژران و برینداربوونی ٣ هاوڵاتیی بەلووچ.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ؛ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، هێزەکانی ڕێژیم لە رێگای خاش بۆ زاهیدان بە ڕاوەدوونانی سوخت بەرێکی لاو بە ناوی “محەممەد یاغی زادە” دەبنە هۆی گیان لەدەستدانی ناوبراو.
هەرلەو پێوەندییەدا شارومەندێکی بەلووچ بە ناوەی میلاد سارانی خەڵکی گوندی دێ رەشید سەر بە شاری زابوڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رێژیم لە بەر درگای ماڵی خۆیان لە پێش چاوی بنەماڵەکەی گیانی لە دەس دا و هەروەها لەم دەسرێژە بێ بەزەیانەدا باوکی میلاد بە ناوی عەبدولرەئوف سارانی بریندار بووە.