تەقینەوەی مین لە سۆمای برادۆست بوو بە هۆی کەمەندامبوونی هاونیشتمانییەکی ١٨ ساڵە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، مینە چێندراوەکانی ڕێژیمی ئاخوندی لە ناوچەی “سۆمای برادۆست”ی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی تر قوربانی لێکەوتەوە و هاونیشتمانییەکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “حەبیب حاتەمی سینا ئابادی” کوڕی جەلال خەڵکی گوندی کۆران بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو.