بێفڕۆکەوانییە ئێرانییەکانیان پەسند کرد.
لە مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی “ڕاگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی” پەسند کرا و هەر کەس یان کەسانێک کە پشتیوانی لە بەرنامەی درۆنیی ئێران بکەن گەمارۆیان دەخرێتە سەر، ئەو گەڵاڵەیە بە ٤٢٤ دەنگی ئەرێنی و دوو دەنگی نەرێنی پەسند کرا.
“تێد دۆیج” نوێنەری کۆماریخوازی مەجلیسی ئەمریکا بە ئاماژە بە پەسندکرانی ئەو گەڵاڵەیە لە تویتێردا نووسی:” بەرنامەی درۆنیی ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان و ناوچەکە، کۆنگرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵسووکەوتی ئەو ڕێژیمە، گەڵاڵەی ڕاگرنتی فڕۆکە بێ فرۆکەوانە ئێرانییەکانی پەسند کرد”.
هەر لەو پێوەندییەدا “گای ڕشنتالر”، یەکێکی دیکە لە نوێنەرانی کۆماریخوازی مەجلیسی ئەمریکا وتی ئێران بۆ خاپوورکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانانی ئێمە لە ناوچەکە کەڵک لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وەردەگرێ و بۆیە بۆ پێشگرتن بەو هێرشانە و سنووردار کردنی تیرۆریزمی ئێران لە داڕێژەدەرانی ئەو گەڵاڵەیە بووم.