سەرۆککۆماری ڕووسیە دەڵێ: هێرشی سەربازیی ڕووسیە لە ئۆکراین بۆ پاراستنی ئەمنییەتی هاووڵاتییانی” دۆنتێسک ولۆهانسک” دڕێژەی دەبێ.
ڤێلادێمیر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیە، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، سەرەڕای ناوهێنانی بێئاکام مانەوەی هەوڵەکانی وڵاتانی ئورووپایی بۆ یارمەتییدانی ئۆکراین وتی: هەر وڵاتێک کە لە شەڕی ڕووسیە بەدژی ئۆکراین دەستێوەردان و بەشداری بکا بەتوندترین شێوە ڕووبەڕووی کاردانەوەی سەربازیی ئێمە دەبێ.
پوتین لە پارلمانی ڕووسیە بە وتنی ئەوەیکە ئامانج لە هێرشە سەربازییەکانمان بۆ سەر ئۆکراین، تەنیا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان و هاووڵاتییانی خەڵکی ڕووسیەی دانیشتووی ئۆکراینە وتی: ئێمە ئیزن بەهیچ وڵاتێک نادەین کە دەستێوەردان لە شەڕی ئێمە لەگەڵ ئۆکرایندا بکا.
ناوبراو بەئاماژە بە گەمارۆکانی وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکا لەسەر ڕووسیە وتی: وڵاتانی ئورووپایی هەموو هەوڵێک دەدەن کە ئابووری وڵاتەکەمان تووشی شکست بکەن بەڵام ئێمە ئێزن بە هیچ وڵاتێک نادەین کە بیهەوێت ڕووبەڕوومان بێتەوە و هەموو پیلان و بەرنامەکانی یەکیەتیی ئورووپا و ئەمریکا بەدژی ڕووسیە شکستی هێناوە.