پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات له مزگه‌وتی گوندێکی نه‌غه‌ده سروودی شۆڕشگێڕییان بڵاو کرده‌وه
پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده له چالاکییه‌کی ته‌بلیغیی دیکه‌دا دڕیان به شه‌وه‌زه‌نگی ترس‌و بێدادیی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕیژیمداو دڵی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یان شاد کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری كوردستان و كورد، شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه ٤ی بانه‌مه‌ڕ، پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات له درێژه‌ی چالاكیی شۆڕشگێرانه‌ی خۆیاندا ئه‌مجاره‌یان له گوندی یوونسلیان له كاتژمێر ١٢ شه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عات له بڵیندگۆی مزگه‌وتی ئه‌م ئاواییه سروودی نیشتمانی‌و شۆڕشگێرییان بڵاو كرده‌وه که له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییهوهوه به گه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته مۆڵگه‌یه‌كی ڕێژیم نزیك به ١٠٠ میتر له مزگه‌وتی ئه‌م ئاواییه دووره‌و به‌كرێگیراوانی ڕێژیم له کاتی چالاکییه‌که‌دا له ترسی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌یانوێرا سه‌ر وه‌ده‌ر نێن‌و هیچ جموجۆڵێان نه‌بوو.
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری نه‌غه‌ده که سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه به ته‌واوی هه‌ست به داماوی‌و تووڕه‌یی ده‌کا، بۆ به‌یانییه‌که‌ی مامۆستای ئایینیی ئه‌م مزگه‌وته له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه‌ی نێو ئاواییان ده‌سبه‌سه‌ر كردوه‌و لێکۆلینه‌وه‌یان لێکردوون.
ئه‌و چالاکییه تهبلیغییهی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات له حاڵیک دایه که شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە، ٢٩ ی خاکه‌لێوه‌ش كاتژمێر ١ی بەرەبەیانیی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات لە شارەدێی سەرچنار (كەڵبەڕەزاخان) چوونە مزگەوتی ئەم ئاواییەو لە ڕێگەی بڵیندگۆی مزگەوتەوە سروودی حیزبی‌و شۆڕشگێرییان بڵاو کردۆتەوە. بڵاوکردنەوەی سروود لە بڵیندگۆی مزگەوتەوە تا کاتژمێر ٤ی بەیانی خایاند.