بەرپرسی کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا دەڵێ: یەکیەتیی ئورووپا بۆ ڕاوستانی هاوردەکردنی گازی ڕووسیە بۆ وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکیەتییە ئامادەیە.
کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی پاش ئەوەیکە کۆمپانیای نەوت و گازی ڕووسی”گازپرۆم” بەئاماژە بە ناڕەزایەتیی دەربڕینی بوڵغارستان و لەهێستان لەسەر پێدانەوەی قەرزەکانیان بە” ڕۆبل”ی ڕووسیە ڕایگەیاند کە هەناردەکردنی گازی ڕووسییەی بۆ ئەو دوو وڵاتەی ڕاوەستاندووە، ئەو کۆمیسیۆنە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئێمە ئامادەین هاوردەکردنی گاز لە ڕووسیەوە بۆ وڵاتانی ئورووپایی ڕابگرین.
شایانی باسە کە بە دەسپێکردنی هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، یەکیەتیی ئورووپا بەکاردانەوە لەهەمبەر ئەو هێرشە ڕایگەیاندووە کە گاز لە ڕووسیەوە هاوردەی وڵاتانی ئورووپایی ناکەین.