لاپەڕەی فەرمیی، فەرماندەی ئەرتەشی ئێران، بەهۆی بڵاوکردنەوەی درۆ و چەواشە بەدژی وڵاتانی دیکە لە لایەن ئینستاگرامەوە داخرا.
ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، سەرەڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی داخرانی لاپەڕەی فەرمیی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێنیستاگرامەوە، ڕایانگەیاند، بەڕێوەبردنی ئەو لاپەڕەیە لە ئەستۆی” عەبدولڕەحیم مووسەوی” نەبووە، بەڵام ئەو لاپەڕەیە بیروڕا و قسەکانی فەرماندەی ئەرتەشی لێ بڵاو بووەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، چەندین جار لاپەڕەی” ئینگلیسیی” عەلی خامنەیی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سپای قودسی ڕێژیمی ئێرانی داخستبوو.