دادستانی گشتیی پارێزگای ورمێ ، حوکمی دەسبەسەرکردنی بۆ زیاتر لە ٨٤ کەس لە تاوانبارانی گەندەڵیی ماڵیی شاوەرانیی ئەو شارە دەرکرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان؛ بەرپرسی گشتیی دادستانیی پارێزگای ورمێ لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: لە کۆی ئەو ٨٤کەسە، ٣٥ کەسیان لە فەرمانبەرانی شارەوانیی ئەو شارە بوون و ٢٣کەسیش لە ئەندامانی شۆرای شار لە دەورەکانی سێهەم، چوارەم، پێنجەم و شەشەم بوون.
هەروەها ٢٦ کەسیش لەم تاوانبارانە، کەسانێکن کە لە دەرەوەی سیستەمی شارەوانین و بریتین لە پەیمانکار،ئەندازیار و بەڕێوەبەرانی کەرتە تایبەتەکان.
شایانی باسە کە کۆی ئەندامانی دەورەکانی پێشووی شۆرای شار ورمێ و هەندێک لە ئەندامانی هەنووکەش بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.