سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەفەری خۆیدا بۆ مۆسکۆ کە خوازیاری ڕاگرتنی شەڕی ئۆکراین بوو و وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە هەموو پێداویستییەکان بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان و ڕزگارکردنی خەڵکی ماریۆپۆل دابین بکا.
ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ئانتۆنی گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین بۆ مۆسکۆ سەفەری کرد و لەوێ داوای کرد کە پێویستە هەموو هەوڵێک بخرێتە گەڕ بۆ ئەوەی شەڕی نێوان ئۆکراین و ئیسرائیل بە زووترین کات کۆتایی پێ بێ و لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیە لەسەر پیشێلکارییەکانی یاسای نێونەتەوەیی و جینایەتەکانی شەڕ نیگەرانیی خۆی دەربڕی و وتی؛ پێویستە بەزووترین کات شەڕ ڕابگیردرێ، بۆ ئەوەی کارەساتی مرۆیی زۆرتری لێ نەکەوێتەوە.
ناوبرا هەر لەو بارەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، داواکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە کە لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی ئۆکراین، پێویستە بە زووترین کات ڕێگە چارەیەک بۆ دروستکردنی بارودۆخێکی لەبار بهێنرێتە ئاراوە و ڕێککەوتنێکی ئاشتیانە لەسەر ئاگربەستی شەڕ بکرێ و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو پێداویستییەکان دابین دەکا بۆ ئەوەی خەڵکی ماریۆپۆل لە کارەساتی مرۆیی بپارێزێ و دەبێ هەموو لایەنەکانی دیکەش هەوڵی ئاگربەستی شەڕی نێوان ڕووسیە و ئۆکراین بدەن.