پێنج کەس لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنیی شاری بانە لە لایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کران.
پێنج چالاکی کرێکاری و مەدەنیی ناسراوی شاری بانە بە ناوەکانی “حەسەن عێزەتی”، “نیشتمان ڕەحمەتی”، “سەعید محەممەدی”، “عومەر سلێمانی” و “پەروین فەلاحی” ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون.
هێزەکانی رێژیم لە شاری بانە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم پێنج هاوڵاتییە و دەسبەسەریانیان کردووە و هەروەها گووشی و لەب تابی ئەم هاوڵاتیانەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
رێکخراوی مافی مروڤی هەنگاو لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە لەو پێنج کەسە “نیشتمان ڕەحمەتی” ژنی سەعید محەممەدی هەمان ڕۆژ ئازاد کراوە، بەڵام چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی “حەسەن عێزەتی”، بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی بانە، “پەروین فەلاحی”، چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری مافەکانی ژنان) ژنی حەسەن عێزەتی)، “عومەر سولەیمانی” ۵۸ ساڵە چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو و سەعید محەممەدی ٤١ ساڵە، چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە کراون.