ئه‌مریکا به‌نیازه ڕاپۆرتێک بڵاو کاته‌وه که په‌رده له‌سه‌ر چالاکییه مافیاییه‌کانی ئێران‌و حیزبووڵای له‌بنان لاده‌دا.
له‌و ڕاپۆرته‌دا که ئیداره‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبهرهکانو وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا به هاوبه‌شی ئاماده‌یان کردوه، به‌تایبه‌ت زووم کراوه‌ته سه‌ر بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌رو پوڵشوویی حیزبوڵلای لوبنان‌و تۆڕێکی مافیایی سه‌ر به ئێران.
ئه‌و ڕاپۆرته په‌رده له چالاکییه‌کانی تۆڕێکی جیهانیی لوبنانی سه‌ر به ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لاده‌دا که له وڵاتی ئه‌مریکاو وڵاتانی ئورووپایی‌دا مادده‌ی هۆشبه‌ری کوکائین بڵاو ده‌کاته‌وه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که رۆژی دووشەممە ١٧ ی مانگی ڕەشەمەی زستانی ڕابردوو سەلیم کەریمی، دەبیری شوڕای هاوئاهەنگی بەناو خەبات لەگەڵ ماددەی هۆشبه‌ر لە تالاری مەولەویی زانکۆی کوردستان دانی بە بوونی مافیای مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێوخۆی ئێڕان‌دا کرد و گوتی: ئەم مافیایە لە ڕێگای فرۆشتنی کاددهی هۆشبه‌ره‌وه له ساڵدا ٦ ملیارد دۆلاری قازانج ده‌ست ده‌که‌وێ.
شایانی باسه یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین به‌رنامه‌کانی سوپای پاسداران بۆ دابینکردنی سه‌رچاوه ماڵیه نێوخۆییه‌کانی سپا، قاچاخی ماده‌سڕکه‌ره‌کان‌و جگهرهیهو هه‌روه‌ها توڕی فروشی ماده‌سڕکه‌ره‌کانی نێوخۆی وڵاته.