هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی ماکۆ بە ناوی “عادڵ قوربانی” لە پادگانی سنە گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی ماکۆ بە ناوی “عادڵ قوربانی” تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕی عەلی، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە پادگانی لەشکری ٢٨ شاری سنە گیانی لە دەست دا.
عادڵ قوربانی لە دەوروبەری پادگانی لەشکری ٢٨ی پیادەی کوردستان سەر بە ئەرتەشی ئێران تووشی ئەو ڕووداوە بووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە بەڵام میدیاکانی سەر بە رێژیم ئەم هەواڵەیان شاردبووەوە.
تەرمی ناوبراویش بە مەرجێک دراوەتەوە بە بنەماڵەکەی کە ئەم هەواڵە میدیایی نەکرێ .