بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکان: ئێران و ئەفغانستان دەکەونە لیستی ئەو وڵاتانەی کە بە شێوەی سیستماتیک، بەردەوام و مەبەستدار، ئازادییە ئایینیەکان پێشێل دەکەن.
ڕۆژی دووشەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، نادین مێنزا، بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باسی لە ئەشکەنجە و ئازاری بەهاییەکان کرد و وتی ئەو دۆخە بۆ هەموو کەمینە ئایینییەکانی ئێران جێگای نیگەرانییە و ئەوەشی زیاد کرد کە ئەو نیگەرانییە بە نیسبەت کەمینە ئایینییەکان لە ئەفغانستان زیاتریشە و داوامان لە ئەمریکا کردووە کە لە پەنا ئێراندا ئەفغانستانیش بکەوێتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە بە خراپترین شێوە ئازادییە ئایینییەکان پێشێل دەکەن.
لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو کۆمیسیۆنەدا هاتووە کە لە پێوەندیی لەگەڵ ئازادیی ئایینی دەبێ دەوڵەتی ئێران بکەوێتە ژێر گوشار تا کەمینە ئایینییەکانی ئەو وڵاتە مافیان پێشێل نەکرێ.