ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و بەرپرسانی گەندەڵی ڕێژیم، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە تووشبوانی ماددە هۆشبەرەکان کە ئێستا لەژێر چاوەدێری پزیشکی دان لەبەردەم بنکەی ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان، خانەنشینکراوانی سندووقی خانەنشینی هۆما” ئێران ئەیر” لەبەردەم دەفتەری ناوەندیی ئێران ئەیر و لەبەر دەرگای فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی نارەزایەتیی کۆمەڵیک لە مامۆستایان وکارمەندانی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی کرماشان لە حەوشەی زانکۆکە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی فەننی لەبەردەم بینای وەزارەتی کار ودابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە تاران، خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری تەورێز لە نێو حەوشەی زانکۆکە، ماڵدزراوانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی کریپتولەند لەبەردەم بینای گشتیی دادسەرای رێژیم لە تاران، بەڕێوە چوو.
هەروەها هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان کرێکارانی ٥ کۆمپانیای پێشەی پێترۆشیمی دەستیاندایە مانگرتنی گشتیی.