سەرۆککۆماری ئۆکراین لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ڕووسیە بەدژی دامەزراوە ناوکییەکانی”چێرنۆبێل و زاپۆریژیا” لە ئۆکراین وتی: هیچ کەس مافی ئەوەی نییە وەزی ناوکیی بکاتە هەڕەشە و باج لە جیهان وەربگرێ.
ڤێلادێمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراین، ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “ڕافائێل گرووسی” سکرتێری گشتیی ئاژانسی نیونەتەوەیی وزەی ناوکیی، وتی: ڕووسیە مافی ئەوەی نییە کە وزەی ناوکیی بکا بە هەڕەشە بۆ باج وەرگرتن و بەدژی ولاتانی جیهان بەکاری بهێنێ.
لەلایەکی دیکەوە سکرتێری گشتیی ئاژانسی نیونەتەوەیی وزەی ناوکیی دڵنیایی تەواوی بە سەرۆککۆماری ئۆکراین داوە کە ئاژانسی نێونەتەوەی وزە پشتیوانیی لە ئۆکراین دەکا و دامەزراوە ناوکییەکانی ئەو وڵاتە دەپارێزێ.
هەروەها گڕووسی وتی: ئەو خەسارگەلەی کە بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیەوە لە دامەزراوەی ناوکیی” چێرنۆبێل” دراوە دەبینرێن وئیمە لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوە و بەراوەردکردنی خەسارەکانی ئەو دامەزراوە ناوکییەین.