هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بە مەبەستی وڵامدانەوەی ئەو مووشەکانەی کە لە لوبنانەوە باکووری ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج، بە چەند مووشەکێک هێرشی کردووەتە سەر باشووری لوبنان.
بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل لە وڵامدانەوەی ئەو مووشەکانەی کە ڕۆژی پێشتر لە لوبنانەوە ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کرا، هێرشێکی چڕی ئاسمانی کردە سەر باشووری لوبنان و ڕاشیگەیاند کە ئەو هێرشە لە وڵامی ئەو مووشەکانە بووە کە لە لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا و ئەو مووشەکانەشی کە لە لوبنانەوە باکووری ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج، لە درێژەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی پۆلیسی ئیسرائیل و خەڵکی فەلەستین لە ئۆرشەلیم بووە.
بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە، لە شاری “غەززە”ـی لوبنانەوە بە دوو مووشەک ناوچەیەکی چۆڵ لە باکووری ئیسرائیل و نزیک سنووری لوبنان کراوەتە ئامانج و هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتووەتەوە و ئەرتەشی ئیسرائیلیش لە وڵامی ئەو هێرشەدا لە هێرشێکی ئاسمانیدا باشووی لوبنانی کردە ئامانج و تا ئێستا باس لە ئاکامەکەی نەکراوە کە بریندار و کوژراوی لێ کەوتبێتەوە، بەڵام ئیسرائیل ئەو ڕووبەڕووبوونەوانە بە دەستێوەردانی ڕێژیمی ئێران دەزانی و دەڵێ؛ میلیشیاکانی لوبنان و حیزبوڵا لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێ و ئەو کردەوە تێرۆریستیی و تێکدەرانەوە کە دەکرێ لە ناوچەکە هەمووی لە تارانەوە دەستوورەکەی پەسەند دەکرێ.