دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قازی ئاوا” سەر بە شاری مەهاباد بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو ئەندامی شۆرای گوندی قازی ئاوا سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی “حەمەساڵەی سەید محەممەدی” و “میکاییل جەسیمزادە” بەهۆی ئیزندان بە خەڵکی گوند لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی نەمر کاک “عومەری قازی” لە گوندی قازی ئاوا و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر گۆڕی ناوبراو و دانی دروشمی شۆڕشگێڕانە، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لێ کراوە کە نابێ ئیزن بدەن کە جارێکی تر ئەو شێوە ڕێوڕەسمانە بەڕێوە بچن.