هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی ڕیژیمی ئاخوندی لە شاری سنە، دەسبەسەر کراوە و تاکوو ئێستەش هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە ناوی “کەیوان ڕۆستەمی”، کوڕی عەلیئەکبەر و تەمەن ٢٩ ساڵ، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ساڵی نوێی هەتاوییەوە ون بووە و پاش گەڕان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێ ئاکام مابووە، تاکوو ئەوەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە و ڕایگەیاندووە کە لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنەیە و تاکوو ئێستەش هۆکاری دەسبەسەرکرانی ڕوون نەکراوەتەوە.
شایانی باسە کە کە بنەماڵەی کەیوان ڕۆستەمی لەماوەی ئەو ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی هەموو ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و بەتایبەت ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنەیان کردبوو و هیچ وەڵامێکیان پێیان نەدابووە، تاکوو ئەوەی کە خۆی پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە و ئاگاداریانی کردووەتەوە.