ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆککۆماری پێشووی فەرانسە جارێکی دیکە بە زۆرینەی دەنگ وەک سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە بۆ جاری دووهەم هەڵبژێردرایەوە .
ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆکە گەنجەکەی فەرانسە لە خولی دووهەمی کێبڕکێ لەگەڵ ماری لۆپێن، بە مسۆگەرکردنی ٥٨.٥٥٪ دەنگەکان، بۆ جاری دووهەم بووە سەرۆککۆماری وڵاتی فەرانسە.
هەر لەم بارەوە وەزارەتی ناوخۆی فەرانسە بە فەرمی، ئیمانۆئیل ماکرۆنی بە ڕێژەی دەنگی ٥٨.٥٥٪ دەنگەکان وەک براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری فەرانسە ڕاگەیاند.
جێی ئاماژەیە کە وڵاتی فەرانسە یەکێک لەو وڵاتانە بووە بەردەوام پاڵپشتی بۆ خەباتی ڕەوای گەلی کورد هەبووە و یەکەم وڵات بوو کە نوێنەرایەتی و کۆنسووڵخانەی لە هەرێمی کوردستان کردەوە .