لە ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا ٣٤ کۆڵبەر بەهۆی تەقەکردن، ڕاودوونان و بەربوونەوە لە بەرزایی بوونەتە قوربانی .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئیسماعیل سەبوکڕوو” خەڵکی ڕوانسەر و “ئیحسان کەرەمی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.
هەر هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “محەممەد مورادی” لە کاتێکدا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە شوێنییەوە بوون و ویستوویەتی خۆی دەرباز بکات، لە بەرزایی بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.