سەرۆککۆماری ئۆکراین، بە جەختکردنەوە لەسەر گرینگیدان بە ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتە و پاراستنیان لە هێرشەکانی ڕووسیە، داوای لە ئەمریکا کردووە کە چەکوچۆڵی قورس بدا بە ئۆکراین.
ڕۆژی شەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ولادێمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراین لە کۆنفرانسێکدا لە شاری “کیێڤ”، بە ئاماژە بەوەیکە “ئانتۆنی بلینکێن و لوید ئاستین” وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا وا بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی دۆخی ئۆکراین دوای هێرشەکانی ڕووسیە، بۆ کیێڤ سەفەر بکەن، وتی: دەمهەوێ لە سەردانی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا داواکاریی وڵاتەکەمان بگەیەنن بە ئەمریکا لەبەر ئەوەی ژیانی هاووڵاتییانی ئۆکراینی لە مەترسیدایە و پێویستە ئەمریکا بە چەکوچۆڵی قورس هاوکاریمان بکا.
زێلێنسکی وتیشی: هەرکات ئێمە وەکوو پێویست چەکوچۆڵی قورسمان هەبێ، بە دڵنیاییەوە دەتوانین زۆر بە خێرایی هەموو ئەو ناوچانەی کە ڕووسیە بە شێوەی کاتی داگیر و خاپووری کردووە، بگەڕێنینەوە سەر وڵاتی خۆمان و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین کە ڕووسیە بە ئارەزووی خۆی خەڵکی ئۆکراین قەتڵوعام بکا، بۆیە ئۆکراین بە پێویستی دەزانێ کە داوا لە ئەمریکا بکا بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی سەربازیی بکا و چەکوچۆڵی قورسی بداتێ بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتە نەکەوێتە مەترسییەوە.