چاوەدێری مافی مرۆڤ لە سووریە: حیزبوڵا بە هاوکاریی سپای پاسداران کارگەی دروستکردنی مووشەکی لە حومس دامەزراند.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاند کە حیزبوڵای لوبنان بە چاوەدێریی سپای پاسداران چەند کارگەیەکی بۆ دروستکردنی مووشەک، مین، چاککردنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەموو جۆرە چەکێک، دووهەمین کارگەی گەورەی چەکوچۆڵی سووریەی لە ناوچەی حومس دامەزاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، پاش ئەوەی کە لەماوەی ڕابرددوا هێزەکانی ڕووسیە بە تەواوی لە بنکە ئاسمانییەکانی پالمیرا لە دەروبەری حومس چوونە دەرەوە، ئەو بنکەیە کەوتە دەست حیزبوڵای لوبنان و گرووپە میلیشیاکانی فاتمیون کە سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە.