لە ڕەوتی کاولکاریی سیستەماتیکی ژینگەی کوردستان لەلایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندی، مۆرەکانی ئەو ڕێژیمە دیسانیش هێرشیان کردەوە سەر دارستانەکانی شاری پیرانشار.
ڕێژیمی ئێران لە ڕەوتی کاولکاری و تێکدانی ژینگە و ئێکۆسیستەمی کوردستان، لە ڕێگەی مۆرە و بەکرێگیراوانی خۆیەوە دیسان هێرشی کردەوە سەر ژینگەی پیرانشار و زیانێکی زۆر بە دارستان، لێرەوار و تەنانەت سەرچاوە ئاوییەکانی دەوروبەری ئەو شارە گەیشتووە.
لەم پێوەندییەدا ژینگەپارێزانی ئەم شارە کە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسە هەڵپەرەستانە دەتسیان داوەتە بڕینی دار “بی”یەکانی دەوروبەری بەنداوی سێڵوێ سەر بە شاری پیرانشار و چەند شوێنێکی تری دەوروبەری ئەو شارە و داری دارستانەکان و بەتایبەت دارە بەتەمەنەکانیان بڕیوەتەوە و زیانێکی زۆریان بە دارستانەکان و ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.
جێی ئاماژەیە کە ڕێژیم یاسایەکی نەنووسراوەی پێشکەش بەو کەسانە کردووە کە لە پشت ئەو خیانەت و تاوانانەوە بە ئازادانە و بەو شێوەیە و بەبێ ترس ژینگەی کوردستان بەردەوام کاول دەکەن و تەنانەت تەراکتۆر و کەرەستەگەلێکی تری لەو شیوەیەش بۆ کاولکاری و تێکدانی ژینگە و دارستانەکان بەکار دەهێندرێت.