چوار کۆڵبەر لە سنووری نەووسودی سەر بە شاری پاوە لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە دژەمرۆییەکانی ڕێژیمی ئێراندا بریندار بوون.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە دەکەونە شوێن کۆمەڵێک کۆڵبەر و لە کاتی ڕاوەدوونان و تەقەکردن لێیان چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی “فەرەیدوون یووزی”، “دارا یووزی”، “ڕەمەزان سابیری” و “عابید شەجەریان” بریندار بوون .
جێی ئاماژەیە کە فەرەیدوون یوزی و ڕەمەزان سابیری بە تەقەی تاپڕ و دارا یوزی بەهۆی بەربوونەوە و عابید شەجەریان بەهۆی کەوتنە سەر قەڵغانی دەستکردی دڕکداردا بریندار بوون.