دۆناڵد ترامپ، سەرەڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی جۆ بایدێن، سەرۆککۆماری ئەمریکا وتی: لە ئێستادا نە چین، ڕێز لە ئەمریکا دەگرێ و نە ئێران لە ئەمریکا دەترسێ.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هێریتیچ لە هەرێمی فلۆریدا، سەرەڕای ڕەخنەگرتنی توند لە دەوڵەتی جۆ بایدێن، بەرپرسانی ئێستای دەوڵەتی بایدێنی بە لاواز ناوبرد و وتی: جیهان لە ئێستادا لە مەترسیدارترین دۆخی مێژوویی خۆیدایە و گەورەترین مەترسی کە لە ئێستادا هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکا، بەرپرسانی ناکارامەی ئەمریکان.
ناوبراو هەروەها وتیشی: بەهۆی کێشەکانی جۆ بایدێنەوە، دژبەرانی ئەمریکا، چی دیکە خۆیان حەشار نادەن و زۆر بە ڕوونی و بە ئاشکرا بێڕێزی بە سەروەریی ئەمریکا دەکەن.