باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان: ئەگەر بەرجام نەبووژێتەوە ڕێگە نادەین ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.
ڕۆژی هەینی ٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لیندا تۆماس گرینفلید، باڵوێزی ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وتووێژ لەگەڵ ئەلعرەبیە وتی:”ئەگەر ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بە ئاکام نەگا، دەوڵەتی جەو بایدن بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکیی ڕێک کەوتووە و ئەگەر مژاری ناوکیی ئێران بۆ شۆرای ئاسایش بنێردرێ ئێمە ئامادەین دەنگ بدەین و بابەتگەلێک کە سوودی هاوبەشی هەیە لەگەڵ وڵاتانی جیهان تاوتوێ بکەین”.
ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد کە بابەتی ناوکیی ئێران مژارێک بووە کە ئەمریکا توانیویەتی لەگەڵ هەموو ئەندامانی شۆرای ئاسایش لەو بارەوە هاوکاریی نزیکی هەبێ.
هەر لەو پێوەندییەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕ ڕایگەیاند: لە ئەگەری ڕێکنەکەوتندا لە گەڵ ڕێژیمی ئێران، ئەمریکا بە جیددی لە هەموو هێزەکانی خۆی بۆ پێشگرتن بە چالاکییە تێکدەرانەکانی ئیران و پشتیوانی ئەو ڕێژیمە لە تیرۆریزم و گرووپە میلیشیاکانی کەڵک وەردەگرێ و بە توندترین شێوە بەرەنگاریان دەبێتەوە.