مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند شارێک و هاوکات لە گەڵ مامۆستایانی ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایانی وانەبێژ لە چەن شارێکی کوردستان وەک “سەقز” “دێولان” “هەرسین” “شاباد” “دیواندەرە” “سنە” کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان لە بەردەم ئیدارای پەروەردە و فێرکردنی ئەو شارانە بەڕێوەبرد.
فەرهەنگیان و مامۆستایانى شارەکانی کوردستان دژ بە لەبەرنەچاوگرتنی ماف و داواکارییەکانیان و پێنەدانی مووچەی تایبەت ناڕەزایەتییان نیشان دا.