کەیومەرس لەتیفی دوو هەفتەیە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی دوو هەفتە لە گواستنەوەی کەیومەرس لەتیفی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لە بەندی سیاسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە و هەر ئەمەش دڵ نیگەرانیی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.
کەیومەرس لەتیفی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خاکەلێوە١٤٠٠ی هەتاوی بە شێوەیەکی لەناکاو لە بەندی سیاسی بەندیخانەی سنەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازراوەتەوە و لەو کاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە.
کەیومەرس لەتیفی تەمەن ٤١ ساڵ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندەی ریژیم گوازرایەوە.