یەکیەتیی ئورووپا و ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، سەبارەت بە لاوازکردن و دەورلێدانی گەمارۆمانی سەر ڕووسیە هۆشداریی بە چین دەدەن.
یەکیەتیی ئورووپا وئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بەدەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، سەرەڕای هۆشدار بە وڵاتی چین سەبارەت بە لاوازکردن و دەورلیدانی گەمارۆکانی سەر ڕووسیە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پشتیوانیی چین لە ڕووسیە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی ونیوان ناخۆشی لە نیوان وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکا لە گەڵ چیندا.
ئێستێفانۆ سانینۆ، سکرتێری گشتیی دامەزراوەی هەوڵە دەرکییەکانی یەکیەتیی ئورووپا و وێندی شێرمەن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەو بەیاننامە هاوبەشەدا هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراینیان بە هۆکار لەسەر بارودۆخی خراپ وئاڵۆزی جیهان و هەروەها گرانییەکان لە هەموو وڵاتانی جیهان زانی.
لەلایەکی دیکەوە” ئۆلاڤ شۆڵتز” سەرۆکوەزیرانی ئاڵمان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئێشپێگێڵ” کە ڕۆژی هەینی بڵاو بوەتەوە وتی: ئێمە دەبی هەموو رێکارێک بگرینە بەر بەڵکوو لە تێکهەڵچوونی هێزی ناتۆ لەگەڵ وڵاتیکی زلهێزدا کە خاوەن چەکی ناوکییە، خۆمان بپارێزین.
ناوبراو هەروەها وتیشی: من هەموو هەوڵێک دەدەم کە پێش لە کێشەکان و شەڕێک بگرم کە دەتوانێ ببێتە شەڕی جیهانیی سێهەم.