شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەنێوان گریلاکانی پکک و هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە بەردەوامە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی هەواڵدەرییەکانی هەرێمی کوردستان، هێرشی ئەرتەشی تورکیە لە باشووری کوردستان پێی ناوەتە حەوتەمین ڕۆژەوە و لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا شەڕێکی قورس بەڕێوە دەچێت.
جێی ئاماژەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەرتەشی تورکیە بە بیانووی هەبوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی خواکورک، هەفتانین و زناری کێستە و ئەمساڵیش هێرشەکان بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک چڕ بوونەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لەلایەن هێزە زەوینی و ئاسمانییەکانی ئەرتەشی تورکیە کراونەتە ئامانج و شەڕ و پێکدادانێکی قورس لەو ناوچانە لەنێوان گریلاکانی پکک و هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە لە ئارادایە.