کۆڵبەرێک لە سنووری شنۆ گیانی لەدەست دا و یەکێکی ترێش لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی هەینی دووی بانەمەڕی ی هەتاوی١٤٠١، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری “کۆزەران” سەر بە شاری کرماشان بە ناوی “مەیسەم شەفیعی” بەهۆی هەڵدێران لە بەرزایی چیا لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕی ١٤٠١، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “هێیێ” سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “ئەفشار دەربازی” بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا.