نیشتمانپه‌روه‌رو دڵسۆزێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان به هۆی وه‌ستانی دڵ ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی، قاسم حوسێن زاده ناسراو به قاسم چراغ له ته‌مه‌نی نزیك به ٧٠ ساڵێدا به هۆی وه‌ستانی دڵ ماڵاوایی له ژیان كرد.
قاسم چراغ، هاونیشتمانییەکی ئازه‌ری زمان بوو كه له گوندی قه‌ره‌گۆلی ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخان دەژیاو له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆر خۆشه‌ویست بوو و ڕێزی تایبه‌تی لێ ده‌گیرا.
قاسم چراغ خۆی به لایه‌نگرو دۆستی نزیكی حیزبی دێموكرات ده‌زانی، له ده‌یه‌كانی ٦٠ تا ٧٠ش كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی به نهێنی له ماڵ و مه‌زرای خوالێخۆشبوو ده‌مانه‌وه‌و له بواری پێداویستی و پێڕاگه‌یشتن به‌رده‌وام هاوكاریی برا پێشمه‌رگه‌كانی ده‌كردو ته‌نانه‌ت زۆر جاران بووه كه به ته‌راكتۆری خۆی پێشمه‌رگه‌ی به نهێنی بۆ زۆر شوێنان گوه‌استۆته‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی قاسم چراغ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو و خه‌ڵكی ئاوایی قه‌ره‌گۆل ده‌كاو خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.