لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و بەرپرسانی گەندەڵی ڕێژیم، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خەڵکی گوندی سەراوان لە شاری ڕەشت بۆ یازدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لەبەردەم دێهیاری ئەو گوندە، شوفێر ماشینەکانی تاران لەبەردەم بینای مەجلیسی رێژیم لە تاران و کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باشوور لە شارەکانی کاروون، ئاغاجاری و مەسجد سلێمان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی شاری سەقز لەبەردەم ئەنجومەنی سینفیی مامۆستایانی کوردستان لەشاری سەقز بەڕێوە چوو.