کەشتییەکی نەوتکێشی ڕووسی بە ناوی “پێگاس” کە ٧٠٠هەزار بەرمیل نەوتنی خاوی ئێرانی دەگواستەوە، لە کەناراوەکانی یۆنان دەستی بەسەردا گیرا.
بەپیی راپۆرتی هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز” ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، یەکیەتی دژبەری ئێرانی ناوکیی، کە جموجۆڵی ئەو نەوتکێشانەی کە پەیوەندییەکان بە ڕێژیمی ئێرانەوە هەیە چاوەدێری دەکەن، وتی: کەشتی نەوتکێشی “پێگاس”ـی ڕووسیە کە ٧٠٠هەزار بەرمیل نەوتی خاوی ڕێژیمی ئێرانی چەند مانگ لەمەوبەر لە دورگەی “سیری”ـی ئێران بار کرابوو و بە ئاڵای ڕووسیە بەرەوە وڵاتانی دەرەوە بیبا، لە دورگەی”ئویا” لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان دەستی بەسەردا گیرا.
هەر لەو بارەیەوە ئەمریکاش وتی: نەوتکێشی “پێگاس”ـی ڕووسیە کە هەڵگری نەوتی خاوی ئێران بووە، لە ڕاستای گەمارۆکانی یەکیەتی ئورووپا بە دژی مۆسکۆ لە دورگەی “ئویا”ـی کەناراواەکانی یۆنان دەستی بەسەردا گیرا.
لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە، یەکیەتی ئورووپا لەگەڵ دۆخی گەمارۆ نوێیەکان بە دژی رووسیە، نەوتکیشە ڕووسیەکانی لە ئاوەکانی یۆنان قەدەغە کرد و ئەو گەمارۆیانەی بە دژی هێرشەکانی سەر ئۆکراین خستە سەر وڵاتی ڕووسیە.