سەرەڕای فشاری ڕێكخراوە مەدەنییەكان‌و ناوەندەكانی داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ، بەڵام حەبیبوڵڵا لەتیفی زیندانیی سیاسیی بەندكراو لە زیندانی سنە، هەر وەك پێشوو ئیزنی چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی نادرێتێ‌و تەنانەت نایه‌ڵن به تەلەفوونیش پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌بێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیووز، حەبیبوڵڵا لەتیفی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له مافی سه‌ردان‌و چاپێکه‌وتنی بنه‌ماڵه‌که‌ی بێبه‌ش کراوه، له نێو زیندانیش‌دا ڕێگەی پێ نادرێ كەلك لە ئیمکاناتی وەرزشیی نێو زیندان وەرگرێ. هه‌روه‌ها ئەم زیندانییە سیاسییە كوردە كە بە شێوەی كاتی حوكمی ئێعدام كرانی ڕاگیراوە، بەڵام تا ئێستاش بە نووسراوە هیچ حوكمێكی نوێیان پێ ڕانەگەیاندوە.
حەبیبوڵڵا لەتیفی خوێندكاری ساڵی کۆتایی ڕشتەی ئەندازیاریی پیشەسازییەكان لە زانكۆی ئیلام، ڕۆژی یەكەمی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٦ دەستبەسەر كرا. ناوبراو بە تۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی میللی‌و شەڕ لەگەڵ خودا، سه‌ره‌تا هاوینی ساڵی ١٣٨٧دا حوكمی ئێعدامی بەسەردا سه‌پا. ئه‌و حوکمه له دادگای پێداچوونەوەش‌دا پشتڕاست كرایه‌وه، به‌ام دوای هه‌وڵی زۆری پارێزه‌ره‌کانی بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌که‌ی. ماوەیەك لەمەوبەر ڕاگه‌یه‌ندرا که ئەم حوكمە هەڵوەشاوەتەوە، به‌ڵام تا ئێستاش بە ڕەسمی ئەم حوكمەی پێ ڕانەگەیەندراوە