لەشەڕو پێكدادانەكانی شارۆچکه‌ی خورماتوودا، ٢٥ چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون‌و ٣٧ چه‌کداری دیکه‌ی ئه‌و هێزه چه‌کداره بریندار بوون، له هێزی پێشمەرگەش ١٢ که‌س شه‌هیدو بریندار بووه.
شه‌لال عه‌بدول، قایمقامی خورماتوو وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ دوای ئاگربه‌ستی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی‌دا ئێواره‌ی ڕۆژی دۆینێ یه‌کشه‌ممه‌ش له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی یه‌كی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان که‌سێک به‌ناوی پشتیوان عادل بریندار كرا که پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك، ئه‌و هاونیشتمانه کورده شه‌هید بوو.
به‌پێی زانیارییه‌کان تا ئێستا ٥ پێشمەرگە له‌و شه‌ڕو تێکهه‌ڵچوونانه‌دا شەهید بوون‌و ٧ پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتووش ده‌ڵێ سه‌ره‌ڕاى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هێزه كوردییه‌كان‌و به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبی‌و رێكخراوى به‌در و پارێزگارى كه‌ركوك، به‌ڵام هێشتا له‌هه‌ندێ شوێنى شارۆچكه‌كه ده‌نگى ته‌قه ده‌بیسترێ.
خورماتوو ده‌كه‌وێته باشوورى كه‌ركوك‌و دانیشتووانه‌كه‌ى له‌كوردو عه‌ره‌ب‌و توركمانى شیعه‌و سوننه پێك‌دێن. ئه‌و شارۆچکه‌یه پێشتر سه‌ر به‌پارێزگاى كه‌ركوك بووه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى به‌عس‌دا ناوه‌ندى كارگێڕییه‌كه‌ى خراوه‌ته سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین‌و یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.